Erbil 31°C سێشەممە 14 تەمووز 14:14

لە دیالە سێ سەربازی عێراقی بەهۆی تەقینەوە برینداربوون

کوردستان TV
100%

پاشماوەی تەقەمەنییەکانی داعش لە ناوچە جیا جیاکانی عێراقدا ماوە و ئەمڕۆ لە گوندی جمیل خضیر پاشماوەیەکی تەقینەوە بە تایەی ئۆتۆمبێلی سەربازی عێراق دا دەتەقێتەوە و دەبێتە هۆی بریندار بوونی سێ سەرباز.

ئەمڕۆ شەممە، 13ی ئەیلوولی 2025، لە گوندی جمیل خضیر سەر بە ناحیەی بهرز لە پارێزگای دیالە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی سەر بە فەوجی دوو لە لیوای 82ی فیرقەی 23ی هێزی پیادە تایەی ئۆتۆمبێلەکەیان بەسەر پاشماوەی تەقەمەنی چەتەکانی داعش دا دەڕوات و بەسەریاندا دەتەقێتەوە.

سێ سەرباز تووشی برین و شکاوی جۆراوجۆر لە قاچەکانیان بوون. بریندارەکان بە خێرایی گەیەندرانە نەخۆشخانەی گشتیی بەعقوبە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست و لە ئێستادا باری تەندروستییان جێگیرە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.