وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق داوای لە سەرجەم بەخێوكەرانی ماسی كرد، لەمەودوا بۆ بەخێوكردنی ماسی پشت بە حەوزی داخراو و لەنێو هۆڵەكان ببەستن بۆ ئەوەی كەمترین رێژەی ئاو بەفیڕۆبچێت.
وەزارەتەكە ئەمڕۆ هەینی بڵاوی كردەوە: بە مەبەستی بەكارهێنانی كەمترین رێژەی ئاو، سەرجەم بەخێوكەرانی ماسی ناچار كراون پشت بە حەوزی داخراو و لەنێو هۆڵەكان ببەستن، پێچەوانەی شێوازە باوەكانی رابردوو كە پشتیان بە حەوزی كراوە و لەسەر خۆڵ و زەوی دەبەست.
بڵاویشی كردەوە: ئەم ناچاركردنە بۆ شێوازی نوێی بەخێوكردنی ماسی بەهۆی وشكەساڵی و كەمبوونەوەی رێژەی ئاوە لە تەواوی پارێزگاكانی عێراق.
وەزارەتەكە داواشی لە سەرجەم بەخێوكەرانی ماسی كرد بۆ لەمەودوا كار بە سیستەمی نوێی بەخێوكردنی ماسی لەنێو هۆڵە داخراوەكان بكەن بۆ ئەوەی كەمترین رێژەی ئاو لە بەخێوكردنی ماسی بەفیڕۆ بچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.