کۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، دوای ئەوەی حکوومەتی تاڵیبان کارەکانی فەرمانبەرانیان قەدەغەکردووه ئه‌وانیش ناچاربوونه هاوکارییەکانیان بۆ ئەو پەنابەرە ئەفغانییانەی كه لە وڵاتانی دراوسێ دیپۆرتکراونەتەوە رابگرن.
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 11ی ئه‌یلول، ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس بڵاویكردووه‌ته‌وه: کۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگەیاندووە: "لە 9ی ئەیلولدا، دوای رێنماییەکانی دەسەڵاتدارانی تاڵیبان بۆ قەدەغەکردنی کارکردنی ژنە کارمەندە ئەفغانییەکان له ده‌زگاكه‌یاندا OHCHR ، ئه‌وانیش ناچاربوونه چالاکییەکانیان لە ناوەندەکانی دابەشکردنی هاوكارییه مرۆییه‌كان لە سەرانسەری ئەفغانستان رابگرن".
لە بەیاننامەكه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا ئه‌وه‌ش هاتووه: لەم هەفتەیەدا رێگری لە ستافەکەیان کراوە بگەنە ناوەندەکانی کار لە چەند شوێنێک لە سەرتاسەری ئه‌فغانستان، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی لای ئه‌وان دروست كردووه.
ده‌شڵێن: ئه‌وه‌ی كردوویانه كاردانه‌وه بووه نه‌ك ویست، به‌رامبه‌ر هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی به‌رپرسانی حكوومه‌تی تاڵیبان تایبه‌ت به پڕۆژه و چاڵاكییه‌كانیان له ناوخۆی ئه‌فغانساندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.