Erbil 31°C دووشەممە 07 ئەیلوول 20:34

كۆمیسیۆن كۆی گشتی ژمارەی بەربژێرەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بڵاو دەكاتەوە

کوردستان TV
100%

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق كۆی گشتی ژمارەی بەربژێرەكان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق بڵاو دەكاتەوە كە بڕیارە لە رۆژی 11/11/2025 بەڕێوەبچێت.

عیماد جەمیل سەرۆكی تیمی راگەیاندنی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند: ئێستا كۆی گشتیی ژمارەی بەربژێرەكان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق بریتییە لە 7734 بەربژێر.

عیماد جەمیل راشیگەیاند: ئەنجوومەنی كۆمیسیاران تا ئێستا 788 بەربژێری لە هەڵبژاردنەكان دوورخستووەتەوە.

سەرچاوەكەی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق هەروەها رایگەیاند: بەشێك لە بەربژێرەكان دوای بڕیاری دوورخستنەوەیان تانەیان لە بڕیارەكە داوە، لەوانە تانەی 53 بەربژێر پەسند كراون و بڕیاردراوە بەشداری لە هەڵبژاردنەكان بكەن.

بڕیارە رۆژی 11ی تشرینی دووەمی 2025، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت كە لە 329 كورسی پەرلەمانی پێكهاتووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.