Erbil 31°C سێشەممە 08 ئەیلوول 14:24

باڵیۆزی ئیسرائیل: هەمیشە بە گوێرەی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا کار ناکەین

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی ئەمریکا بەرامبەر بە هێڕشەکانی ئیسرائیل بۆسەر قەتەر نارەزایەتیی دەربڕی، باڵیۆزی ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی، ئێمە بە گوێرەی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا کار ناکەین و هیڕشەکەمان بۆسەر قەتەر نەبووە بەڵکوو بۆسەر حەماس بووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە دانی دانۆن باڵیۆزی ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ئیسرائیل هەمیشە بەگوێرەی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا کارناکات، ئەمە لە کاتێکدایە ئەمریکا ناڕەزایی خۆی دەربڕیوە لەسەر ئەو هێرشانەی ئیسرائیل کردوویەتییە سەر قەتەر.

دانی دانۆن لە لێدوانێکیدا بۆ ڕادیۆی ئیسرائیلی گوتی: "ئێمە هەمیشە بەگوێرەی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا کارناکەین، ئێمە لەگەڵیان هەماهەنگی دەکەین و ئەوان پشتیوانیمان دەکەن؛ ئێمە ئەمە بەرز دەنرخێنین، بەڵام هەندێک جار بڕیار دەدەین و دواتر ئەمریکای لێ ئاگادار دەکەینەوە".

باڵیۆزەکەی ئیسرائیل گوتیشی: "هێرشەکە قەتەری نەکردە ئامانج، بەڵکوو هێرشێک بوو بۆ سەر حەماس؛ ئێمە دژی قەتەر یان دژی هیچ وڵاتێکی عەرەبی نین، ئێمە دژی ڕێکخراوێکی تیرۆریستین".

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕۆژی سێشەممە لە بەیاننامەیەکدا بڵاوی کردەوە، ئۆپەراسیۆنەکە "دژی سەرکردە باڵاکانی حەماس بووە؛ ئیسرائیل بە تەواوی سەربەخۆ بووە، ئیسرائیل دەستپێشخەری کرد، ئیسرائیل جێبەجێی کرد و ئیسرائیل تەواوی بەرپرسیارێتییەکەی لە ئەستۆ دەگرێت."

دانی دانۆن ئاماژەی بەوەدا ئیسرائیل هێشتا چاوەڕێی ئەنجامەکانی ئۆپەراسیۆنەکەیە و جەختی کردەوە زۆر زووە بۆ قسەکردن لەسەر ئەنجامەکانی.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.