Erbil 31°C سێشەممە 08 ئەیلوول 07:49

ڕێوڕەسمێک بۆ ساڵیادی شەهیدبوونی د. عەبدولڕەحمان زراری و پۆلێک لە هاوسەنگەرانی بەڕێوەچوو

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە بە ئامادەبوونی بڵند ئیسماعیل بەرپرسی لقی 10ـی پارتی و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكوومی و حزبی و كەسوكاری شەهیدان و هاووڵاتییان، ڕێوڕەسمێك بۆ ساڵیادی شەهیدبوونی د. عەبدولڕەحمان زراری و پۆلێک لە هاوسەنگەرانی بەڕێوەچوو.

مەڕاسیمی ساڵیادی شەهیدبوونی (د. عەبدولڕەحمان زراری، د. كاكەڕەش ئەحمەد حوسێن، ئازاد سلێمان قادر زراری، فەرەیدوون وەردە زریا، غەفار جەمال محمدئەمین و جەبار فنجان ئەبوهاشم) لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران و بە هەماهەنگی لەگەڵ سەنتەری رۆشەنبیری دیانا رێكخرابوو.

لە بەشێكی دیكەی مەڕاسیمەكەدا بە شێوازی ڤیدیۆگرافیك، كۆمەڵێك زانیاری دەربارەی شەهیدان د. عەبدولڕەحمان زراری و هەڤاڵانی بۆ ئامادەبووانی مەڕاسیمەكە پێشكەش كرا.

دواتر لە پانێلێكدا لەلایەن كۆمەلێك لە شایەتحاڵەكانی رووداوەكە، سەربوردە و رۆژی شەهیدبوونی شەهیدان شەهید د. عەبدولڕەحمان زراری و هەڤاڵانی گێردرایەوە.

هەروەها قەڵغانی رێزلێنان بەخشرایە كەسوكاری شەهیدان و كتێبی (شەهید د. عەبدولڕەحمان زراری بەركولێك لە ژیان و خەباتی پێشمەرگایەتی) كە لەلایەن سەفەر یووسف ژاژووكی نووسراوە، بڵاوكرایەوە.

لە بەشێكی دیكەی مەڕاسیمەكەدا، تاجەگوڵینەی وەفا و رێز لە لایەن بەرپرسی لقی 10ـی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئیدارەی سەربەخۆیی سۆران و بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران و دامودەزگا حكوومییەكانی ئیدارەی سۆران، لەسەر گلكۆی شەهیدان داندرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.