كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە بەفەرمی داوای راكان جبووری پارێزگاری پێشووی كەركووكی بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ڕەتكردەوە.
كۆمیسیۆن مانگی رابردوو بڕیای دوورخستنەوەی راكان جبووری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەركردبوو بەهۆی دادگاییكردن لەسەر دۆسییەی گەندەڵی ئیداری و دارایی كاتێك پارێزگاری كەركووك بووە.
دواتر راكان جبووری تانەی لە بڕیارەكە دابوو و داوای لە كۆمیسیۆن كردبوو چاو بە بڕیارەكەدا بخشێننەوە.
ئەنجوومەنی كۆمیسیاران لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە تانەكەی ڕەتكردەوە و جەختی كردەوە كە راكان جبووری لە ماوەی پارێزگاری كەركووكدا دادگایی كراوە لەسەر دۆسییەی گەندەڵی ئیدار و دارایی، بەم پێیەش بەپێی یاسای هەڵبژاردنەكانی عێراق ناتوانێت خۆی بۆ هەڵبژاردن بەربژێر بكاتەوە.
بڕیارەكە لەلایەن سێ دادوەر واژۆكراوە و تێیدا ئاماژەی بەوەدراوە كە راكان جبووری بەهیچ شێوەیەك جارێكی دیكە ناتوانێت خۆی بۆ هەڵبژاردنەكانی عێراق بەربژێر بكات.
وێنە: دوایین نووسراوی كۆمیسیۆن سەبارەت بە خۆكاندیكردنی راكان جبووری:-

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.