Erbil 31°C سێشەممە 08 ئەیلوول 04:41

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ شاندێکی ژووری بازرگانیی ئەمریکا کۆبووەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ژووری بازرگانیی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی ستیڤ لوتس جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانیی ئەمریکا کرد، کە لە ژمارەیەکی زۆری کۆمپانیا ئەمەریکییەکان پێکهاتبوو.

لە کۆبوونەوەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەت و وێندی گرین کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا ئامادەی بوون، سەرۆکی حکوومەت وێڕای بەخێرهێنانی شاندەکە، سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانیشی بۆ هاریکاری و پشتیوانیی ئەمریکا دەربڕی.

سەرۆكی حكوومەت تیشکی خستە سەر چاکسازییەکانی حکوومەت لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری، بە تایبەتی لە کەرتەکانی وزە و کشتوکاڵ و سیستەمی بانکی و دیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان، لەمبارەیەوە ئاماژەی بە سەرکەوتنی هەردوو پڕۆژەی (هەژماری من) و (ڕووناکی) کرد.

سەرۆکی حکوومەت هەروەها ئامادەیی هەرێمی کوردستانیشی بۆ پێشکەشکردنی هەموو ئاسانکارییەک بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و دەرەوە دووپات کردەوە.

جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانیی ئەمریکا بە ناوی شاندەکەوە، سوپاسی پێشوازیی گەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و خواستی شاندەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی بازرگانیی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا دەربڕی.

لە کۆتاییدا، سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکوومەت وەڵامیی پرسیار و سەرنج و تێبینییەکانی ئامادەبووانیان دایەوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.