Erbil 31°C شەممە 01 ئاب 03:58

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان هەنگاوێکی دیکە لە گەڕانەوەی گەمارۆکانی سەر ئێران نزیک بووەوە

کوردستان TV
100%

کۆریای باشوور بە ئامادەکردنی ڕەشنووسی بڕیارنامەیەک، قۆناغێکی دیکەی چالاککردنی میکانیسمی سناپ بەک بۆ گەڕانەوەی گەمارۆکانی سەر ئێرانی جێبەجێ کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە9ـی ئەیلوولی 2025، کۆریای باشوور کە سەرۆکایەتیی خولیی ئەنجومەنی ئاسایشێ نێودەوڵەتیی لە ئەستۆیە، وەک بەشێک لە ڕەوتی چالاککردنی میکانیسمی سناپبەک، ڕەشنووسی بڕیارنامەیەکی سەبارەت بە هەڵوەشانەوەی سەرجەم گەمارۆکانی سەر ئێران ئامادە کردووە. ئەگەر ئەم بڕیارنامەیە پەسند نەکرێت، گەڕانەوەی گەمارۆکان دەخرێتە بەرنامەی کاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییەوە.

بە پێی بڕیارنامەی 2231ی ئەنجومەنی ئاسایش، لە ئەگەری چالاککردنی میکانیسمی سناپ بەک لە لایەن هەرکام لە وڵاتانی بەشدار لە ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی، ئەگەر یەکێک لەم وڵاتانە لە ماوەی 10 ڕۆژدا ڕەشنووسی بڕیارنامەیەک بۆ لادانی گەمارۆکانی ئەنجومەنی ئاسایش لەسەر ئێران ئامادە نەکات، دەبێ سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش ئەم کارە بکات.

ئەنجومەنی ئاسایش دەبێ تا کۆتایی مانگی ئەیلوول دەنگ لەسەر پەسندکردنی ئەم بڕیارنامەیە بدات. بڕیارنامەکە بۆ پەسندکرانی پێویستی بە 9 دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش و ڤیتۆ نەکردنی لە لایەن ئەندامانی هەمیشەیی ئەنجومەنەکەوە هەیە. چاوەڕێ دەکرێ بریتانیا و فەڕەنسا وەک دوو ئەندامی هەمیشەیی ئجومەنی ئاسایش کە داوای چالاککردنی میکانیسمی سناپ بەکیان کردووە و ئەمریکا وەک دژبەری سەرەکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەم بڕیارنامەیە ڤیتۆ بکەن و ڕێگا لە پەسندکردنی بگرن.

لە پاش پەسند نەکرانی بڕیارنامە پێشنیارکراوەکەی کۆریای باشوور، قۆناغی کۆتایی چالاککردنی میکانیسمی سناپ بەک بە گەڕانەوەی سەرجەم گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان دەخرێتە بەرنامەی کاری ئەنجومەنی ئاسایشەوە.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.