Erbil 31°C سێشەممە 08 ئەیلوول 05:25

بەرهەمی ئەمساڵی ترێ رەشەی سەردەشت 40 هەزار تۆن دەبێت

کوردستان TV
100%

ڕنینەوەی ترێ رەشە لە رەزەکانی شاری سەردەشتی پارێزگای ورمێ دەستی پێ کردووە و پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ بەرهەمی ترێ رەشەی ئەم شارە بگاتە 40 هەزار تۆن.

ڕۆژی سێشەممە 9ـی ئەیلوولی 2025 حەسەن محەممەدیان بەرپرسی بەشی باخەوانی لە فەرمانگەی جەهادی کشتوکاڵی سەردەشت رایگەیاند، رنینەوەی ترێ رەشە لە 12 هەزار هێکتار رەزی شاری سەردەشت دەستی پێ کردووە و رۆژانە رەوانەی بازاڕەکان دەکرێت.

محەممەدیان گوتیشی بەرهەمی ترێ رەشەی سەردەشت ئەمساڵ 40 هەزار تۆن دەبێت کە بەراوەرد بە ساڵی پێشوو 35٪ کەم بووەتەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد سەرمابردوویی بە هۆی بارینی بەفر لە مانگی یەکەمی بەهارددا هۆکاری سەرەکیی کەمبوونەوەی بەرهەمی ئەمساڵی ترێی سەردەشتە. لە لایەکی دیکەشەوە 90٪ی رەزەکانی سەردەشت بە شێوەی دێمن و بە هۆی کەمبوونەوەی رێژەی بارنبارینەوە، بەرهەمی ترێش کەمی کردووە.

بە گوتەی حەسەن محەممەدیان، ئەمساڵ لە هەر هێکتارێکدا تەنیا 8 تۆن ترێ بەرهەم دێت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ساڵی رابردوو هەر هێکتارێک رەز، نزیک 12 تۆن ترێی لێ بەرهەم هاتووە.

شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان کە لە باشووری رۆژئاوای پارێزگای ورمێ هەڵکەوتووە و هاوسنووری قەزای قەڵادزێی هەرێمی کوردستانە، یەکێک لە جەمسەرەکانی بەرهەمهێنانی ترێ رەشە لە ئاستی ئێراندایە و چەند ساڵێکە لە کۆتایی هاویندا فێستیڤالی ترێ رەشە لەم شارە بەڕێوە دەچێت. فیستیڤالەکەی ئەمساڵیش رۆژی چوارشەممە 10ـی ئەیلوول دەست بێ دەکات.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.