Erbil 31°C ھەینی 10 تەمووز 15:25

پیاوێکی تەمەن 70 ساڵان بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆوە گیانی لەدەست دا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە، 8ی ئەیلوولی 2025، کاتژمێر نزیکەی 7:30ـی ئێوارە، ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر ڕێگای سەرەکیی تلکەبەر ڕوویدا، کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی پیاوێکی تەمەن ٧٠ ساڵان بە ناوی (ح.ج.ح).

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئۆتۆمبێلێک خۆی بە پیاوێکدا دەکێشێت و بە سەختی برینداری دەکات، دوای ڕووداوەکە تیمی فریاگوزاری گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە، بەڵام بەهۆی سەختیی برینەکانیەوە گیانی لەدەست دابوو.

سەبارەت بەم ڕووداوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە لەسەر بنەمای بەشی 24ـی یاسای هاتوچۆ لە بنکەی پۆلیسی نەخۆشخانە کراوەتەوە. شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە دەستبەسەر کراوە و لێکۆڵینەوەکان بۆ زانینی وردەکاری و هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە دەستیان پێ کردووە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.