ئەمشەو دووشەممە بارەگای حزبی شیوعیی کوردستان لە قەرەهەنجیر، ڕووبەڕووی هێرشێكی چەکداری بووەوە، بەپێی زانیارییەکان دەسڕێژی گولـلە لەنێو ئۆتۆمبێل لە بارەگاكە کراوە.
پەیامنێری (كوردستان تیڤی) لە كەركووک پێی راگەیاندین: ئەمشەو دووشەممە و كەمێك پێش ئێستا، بە دەستڕێژی گولـلە هێرش كرایە سەر بارەگای حزبی شیوعیی کوردستان لە قەرەهەنجیر.
بەپێی زانیارییەكان، هێرشەکە زیانی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە، بەڵام بەهۆیەوە دوو ئۆتۆمبێل زیانی ماددییان بەرکەوتووە. دوای ئەنجامدانی تەقەکانیش، ئۆتۆمبێلی هێرشکارەکان بەرەو چەمچەماڵ هەڵاتووە.
لێکۆڵینەوەکان لەبارەی ڕووداوەکەوە دەستیان پێ کردووە و چاوەڕێ دەکرێت زانیاریی زیاتر لەبارەی ناسنامەی ئەنجامدەران و هۆکاری هێرشەکە بڵاو بکرێتەوە.
كەركووك / هەڵۆ جەباری
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.