سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل داوای لە دانیشتووانی كەرتی غەزە كرد بە زووترین كات شارەكە جێبهێڵن، دوای رووداوی تەقەكردنەكەی ئەمڕۆی ئۆرشەلیم (قودس) كە بەهۆیەوە 5 كەس كوژران و 15 كەسی دیكەش بریندار بوون.
بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل رایگەیاند: لە ماوەی تەنیا دوو رۆژی رابردوودا توانیومانە 50 تاوەر لە غەزە خاپوور بكەین، ئەمە تەنیا سەرەتایەكە.
راشیگەیاند: لە ماوەی رابردوودا چەندین تۆنێلی تیرۆریستانمان لەنێو كەمپی ئاوارەكان لە غەزە تەقاندووەتەوە.
نەتانیاهۆ هەروەها رایگەیاند: روونتر بڵێین دوای چۆڵكردنی دانیشتووانی غەزە سەرجەم ژێرخانەكانی تیرۆریستانمان لەناوبردووە.
سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل جەختیشی كردەوە كە چەندین جار داوایان لە دانیشتووانی غەزە كردووە شارەكە جێبهێڵن، ئێستاش دووبارە داوایان لێ دەكەینەوە بە زووترین كات شارەكە جێبهڵن.
ئەمە لەكاتێكدایە كە دوای نیوەڕۆی ئەمرۆ دووشەممە دوو چەكدار هێرشیان كردە سەر هاووڵاتییانی ئیسڕائیلی لە شاری ئۆرشەلیم (قودس)، لە ئەنجامی تەقەیكردندا 5 هاووڵاتی ئیسڕائیلی كوژران و 15ی دیكەش بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.