سەرۆک بارزانی لەگەڵ سەرۆکی دەزگەی ئەلمەدا کۆبووەوە و دۆخی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدایان تاوتوێ کرد.
رۆژی دووشەممە 8ـی ئەیلوولی 2025، سەرۆک بارزانی لە سەڵاحەددین، پێشوازیی لە فەخری کەریم، سەرۆکی دەزگەی راگەیاندن و رۆشنبیری و هونەریی ئەلمەدا کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و پەیوەندییەکانی حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و حکوومەتی هەرێم ئاڵوگۆڕ کرا.
هەروەها جەخت لە هەماهەنگیی لایەنە سیاسییەکان بۆ تێپەڕاندنی کێشە و ئالنگارییەکان کرایەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.