Erbil 31°C شەممە 11 تەمووز 06:58

ترەمپ داوای ئازادكردنی بارمتەكان و كۆتاییهێنانی جەنگی غەزە دەكات

کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا داوای كرد بارمتەكان ئیسڕائیلەكان ئازاد بكرێن و كۆتایی بە جەنگی غەزە بهێنرێت.

ترەمپ ئەمڕۆ یەكشەممە بۆ ئاژانسی (رۆیتەرز) گوتوویەتی: دوایین ئاگاداركردنەوەم داوەتە بزووتنەوەی حەماس ئەگەر بە پێشنیارەكانمان بۆ راگرتنی جەنگ لە غەزە رازی نەبێت.

هەروەها گوتوویەتی: ئیسڕائیلییەكان رازی بوونە بە پێشنیارەكانمان و ئێستاش كاتی ئەوەیە حەماسیش بەو پێشنیارانە رازی بێت.

سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بەوەشداوە: دووبارە داوا لە بزووتنەوەی حەماس دەكەم سەرجەم بارمتەكان ئازاد بكات و بگەڕێنەوە وڵاتەكانیان، لەبەرامبەریشدا جەنگی غەزە كۆتایی دێت.

هەفتەی رابردووش دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (تروس) داوای لە بە بزووتنەوەی حەماس كردبوو بارمتەكان ئازاد بكات، بەڵێنیشی دابوو كە دوای ئازادكردنی بارمتەكان هەموو شتەكان بەخێرایی دەگۆڕێن.

ترەمپ رایگەیاندبوو: بە ئازادكردنی بارمتەكان جەنگ رادەگیرێت و لە دوای ئەویش هەموو شتێك كۆتایی پێدێت.

بەگوێرەی دوایین ئامار و داتای وەزارەتی تەندروستی لە غەزە، لە ماوەی نزیكەی دوو ساڵی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر فەڵەستین، زیاتر لە 63 هەزار كەس كوژراون.

لای خۆشییەوە روانگەی جیهانی برسێتی ئاماژەی بەوە داوە كە ئێستا 514 هەزار كەس لە غەزە بەدەست برسێتییەوە دەناڵێنن كە ئەمەش چارەكێكی كۆی گشتی دانیشتووانی غەزە پێك دەهێنێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.