وەزارەتی پەروەردە رۆژی 21ی ئەم مانگەی وەك یەكەم رۆژی ساڵی نوێی خوێندنی (2025-2026) لە قوتابخانەكانی هەرێمی كوردستان دیاری كرد.
وەزارەتی پەروەردە بڵاوی كردەوە: ئەمڕۆ یەكشەممە ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردە کۆبوونەوەی ئاسایی مانگانەی ئەنجام دا.
بڵاویشی كردەوە: لە کۆبوونەوەکەدا وێڕای گفتوگۆکردن لەسەر چەند بابەتێکی پەروەردەیی وەک تاقیکردنەوەی دەرەکی و ڕیفۆرمی قۆناغی ئامادەیی و هەڵسەنگاندنی دەرەکی، هاوکات ئەنجوومەنی وەزارەت ساڵنامەی خوێندنی ساڵی (2025-2026)ی پەسەند کرد کە تیایدا ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 21ی 9ی 2025 وەک دەستپێکی ساڵی خوێندنی (2025-2026) دیاری کرد بۆ قوتابخانە حکوومییەکان و ئەو قوتابخانە ناحکوومییانەی بە سستمی وەزارەتی پەروەردە دەخوێنن.
وەزارەتی پەروەردە هەروەها بڵاوی كردەوە: ئەنجوومەنی وەزارەت لە کۆبوونەوەکەدا خشتەی بەشەوانەکانی بۆ ساڵی خوێندنی (2025-2026) پەسەند کرد، پاشتر لەلایەن بەرێوەبەرایەتی گشتی پرۆگرام و چاپەمەنییەکان گشتاندنی پێ دەکرێت و ئاڕاستەی ناوەندەکانی خوێندن دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.