سکۆت بێسانت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ئه‌مرۆ یەکشەممە پشتڕاستی کردەوە کە واشنتۆن ئامادەیە "فشارەکان زیاد بکات" بۆ سەر رووسیا و داوای لە ئەوروپاش کرد هەنگاو بنێت بۆ ناچارکردنی مۆسکۆ بۆ سەر مێزی دانوستان.
ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 7ی ئه‌یلول، رایگه‌یاندووه: ئەم لێدوانانە دوای ئەوە هات کە به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ رووسیا به گەورەترین شەپۆلی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک هێرشی کردە سەر ئۆکراینا و زیانی زۆری به باڵه‌خانه‌كانی نیشته‌جێ بوون و باره‌گاكانی حكوومه‌تی ئۆكراینا گه‌یاند.
سكۆت بێسانت وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا زیاتر گوتی: ترەمپ و جێگری سەرۆک جەی دی ڤانس ڕۆژی هەینی "پەیوەندییەکی زۆر بنیاتنەر"یان لەگەڵ ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا هەبووە، له‌باره‌ی چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ سه‌پاندنی سزا داراییه‌كان به‌سه‌ر رووسیا گفتوگۆی چڕیان كردووه.
وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئێن بی سی رایگه‌یاندووه: ئێمە باس لەوە دەکەین کە یەکێتیی ئەوروپا و ئەمه‌ریکا پێکەوە دەتوانن چی بکەن بۆ زیادكردنی فشاره‌كان به‌سه‌ر رووسیادا، ئێمە ئامادەین فشارەکان لەسەر رووسیا زیاد بکەین.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستمان بە هاوبەشە ئەوروپییەکانمانە كه پێكه‌وه سه‌پاندنی سزاكان كاریگه‌رتر بكه‌ین به‌سه‌ر رووسیادا، تا ناچار به دانوستانی بكه‌ین بۆ پرسی ئاشتیی له ئۆكراینا.
هاوكات، تره‌مپ هەڕەشەی سزادانی ئەو وڵاتانەی کردووە کە نەوتی رووسیا دەکڕن، هەوڵی بڕینی سەرچاوەیەکی سەرەکی دارایی بۆ شەڕەکە دەدات، له‌و پێناوه‌دا تا ئێستا تەنها "گەمارۆی لاوەکی" بەسەر هیندستاندا سەپاندووە.
سکۆت بێسانت ئاشكراشی كردووه: ئەگەر ئەمه‌ریکا و یەکێتیی ئەورووپا سزای زیاتر و باجی لاوەکی بەسەر ئەو وڵاتانەدا بسەپێنن کە نەوتی رووسیا دەکڕن، ئەوا ئابووری رووسیا بە تەواوی دەڕووخێت، ئەمەش پووتین ناچار دەکات بچێتە سەر مێزی دانوستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.