Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 21:42

بارانبارینی بەخوڕ هێڵی شەمەندەفەرەکانی سوید پەکدەخات

کوردستان TV
100%

ئاژانسی گواستنەوەی هێلی ئاسنینی سوید ئه‌مڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، بارانبارینی بەخوڕ لە باکووری رۆژهەڵاتی سوید بووەتە هۆی داخستنی رێگاوبانه‌ سه‌ره‌كییه‌كان و پچڕانی هێڵی شەمەندەفەرەکان.

 

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 7ی ئه‌یلول ، ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ه‌وه‌: ده‌زگای گواستنه‌وه‌ی هێلی ئاسنینی سوید لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ لە شاری ڤیستەرنۆرلاند، هاتوچۆ لەسەر رێگاوبانەکان و تۆڕەکانی شەمەندەفەر په‌كی كه‌وتووه‌ و بە توندی کاریگەری لەسەری هه‌بووه‌.

 له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌ : داوا لە شۆفێران ده‌كه‌ن لە رێگاكانی چوار شارەوانیدا خۆیان لە لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بە دوور بگرن کە بریتین لە کرامفۆرس، سۆلڤێتیۆ، ئۆرنسکۆلدسڤیک و هارنۆساند.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌، له‌مڕۆ یەکشەممەوە هاتوچۆی شەمەندەفەر لە نێوان ئۆرنسکۆڵدسڤیک و هارنۆساند بە تەواوی وەستاوە.

هاوكات هه‌ر ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌، خزمەتگوزاری فریاگوزاری لە ماڵپەڕی خۆیاندا چەندین رووداو و لافاو و دەرچوونی شەمەندەفەرێکی بارهەڵگری كه‌ لە رێڕەوی خۆی لایداوه‌ راگەیاندووە، بەڵام هیچ بریندارێک نەبووە.

لیف ویکسترۆم، سەرۆکی تیمی فریاگوزاری بە ڕادیۆی گشتی سویدی راگەیاندووە، "وەک ئەوە وایە ڕێگاکان رووخاون و بوونەتە کونێکی قووڵ".

به‌رپرسانی تیمه‌كانی فریاگوزاری له‌ سوید رایانگه‌یاندووه‌:  پێشتر هیچ شتێکی لەم شێوەیە رووینه‌داوه‌ و مایه‌ی سه‌رسوڕمانه‌.

 ئاماژەیان بەوەشکردووە: "لە ئێوارەی دوێنێوە ئاستی دەریاچەی سوید نیو مەتر بەرزبووەتەوە به‌هۆی به‌رده‌وامی بارینی بارانی به‌خوڕ له‌ ناوچه‌ جیاوازه‌كانی سویددا. "

جیهان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.