Erbil 31°C دووشەممە 13 تەمووز 00:06

ستارمەر: پووتین رێككه‌وتنی ئاشتیی بە جددی وەرناگرێت

کوردستان TV
100%

کیێر ستارمەر سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ئه‌مڕۆ یەکشەممە وێڕای ئیدانەکردنی هێرشە چڕه‌كه‌ی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا رایگەیاند، ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی رووسیا " رێككه‌وتنی ئاشتیی بە جددی وەرناگرێت".

 

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 7ی ئه‌یلول، ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، داونینگ ستریت لە زاری سەرۆکوەزیرانی بەریتانیاوە بەیاننامەیەکی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و  نووسیویەتی: "بۆ یەکەمجارە کورسی حکوومەتی مەدەنی ئۆکراینا بكرێته‌ ئامانج."

نووسینگه‌ی كیێر ستامه‌ر سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا راشیگه‌یاندووه‌: "ئەم هێرشە ترسنۆکانە ئەوە دەردەخەن کە پووتین پێی وایە کە خۆی لێی رزگار دەکات و ئاشتیی بە جددی وەرناگرێت"

دڵنیایشیدا له‌وه‌ی، "ئەمڕۆ زیاتر لە جاران بە ئیرادەوه‌ لە تەنیشت ئۆکراینا و سەروەری ئۆکراینا ده‌وەستین".

ئەمڕۆ یەکشەممە ئاگر لە بارەگای ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حکوومەتی ئۆکراينا لە کیێڤ سەریهەڵدا، لە ئەنجامی گەورەترین هێرشی ئاسمانیی رووسیا کە تا ئێستا زیاتر لە 800 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و 13 مووشەکی تێدا ئەنجامدرا و لانیکەم پێنج کەس گیانیان لەدەستدا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.