Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 04:02

توركیا گەڕانەوەی زیاتر لە ملیۆنێك ئاوارەی سووری بۆ وڵاتەكەیان رادەگەیەنێت

کوردستان TV
100%

وەزیری ناوخۆی توركیا رایگەیاند، لە ماوەی 10 مانگی رابردوودا نزیكەی 500 هەزار ئاوارەی سووری گەڕاونەتەوە وڵاتەكەیان، لە ماوەی نزیكەی 10 ساڵیشدا زیاتر لە ملیۆنێك و 210 هەزار ئاوارەی سووریا گەڕاونەتەوە.

عەلی یەرلیکایا  وەزیری ناوخۆی توركیا ئەمڕۆ یەكشەممە رایگەیاند: توركیا هەمیشە لەگەڵ ئەوەدابووە سوورییەكان بە شێوەی ئارەزوومەندانە و سەربەرزانە بگەڕێنەوە وڵاتەكەیان.

راشیگەیاند: لە دوای 8ی كانوونی یەكەمی 2024 (واتە لە ماوەی 10 مانگدا) ژمارەی ئاوارە سوورییە گەڕاوەكان بریتییە لە 474 هەزار و 18 كەس.

هەروەها رایگەیاند: ژمارەی گەڕانەوەی ئاوارە سوورییەكان لە سەرەتای ساڵی 2016 (واتە لە ماوەی نزیكەی 10 ساڵ) بریتییە لە ملیۆنێك و 213 هەزار و 620 كەس.

عەلی یەرلیکایا  گوتیشی: فەرمانگەی كۆچی توركیا بەشێوەیەكی سەركەوتووانە سەرپەشتی گەڕانەوەی ئاوارە سوورییەكانی كردووە بەشێوەی ئارەزوومەندانە بۆ وڵاتەكەیان.

وەزارەتی ناوخۆی توركیا لە كۆتاییەكانی كانوونی یەكەمی 2024 هەڵمەتی گەڕانەوەی ئاوارە سوورییەكان بەشێوەیەكی ئارەزوومەندانە و سەربەرزانە راگەیاندبوو.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.