لە بەرامبەر هێرشەکانی دۆناڵد ترەمپ، کەنەدا کۆمەڵێک پڕۆژەی ژێرخانی گەورە دەستپێدەکات، لەوانە بەندەر، رێگاوبان، مین و بۆری، هەوڵدەدات ئابوورییەکەی هەمەچەشن بکات و دوور بکەوێتەوە لە پشتبەستن بە بازاڕی ئەمهریکا و دوور بکەوێتەوە لە قەیرانی ئابووری.
ئهمڕۆ شهممه 6ی ئهیلول، ئاژانسی ههواڵی جیهانی "فرانس پرێس" بڵاویكردووهتهوه: مارک کارنی سەرۆک وەزیرانی کەنەدا لە سەروبەندی هەڵبژاردنی مانگی نیسانی ئەمساڵدا پەردەی لەسەر پلانی خۆی بۆ دەستپێکردنەوەی ئابوری وڵاتەکەی لادا و بە لایەنگرانی پارتی لیبراڵەکانی راگەیاند "با وڵات بنیات بنێن"،ئهمهش بەڵێنی گەورەترین گۆڕانکاری ئابووری کەنەدایه لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە.
لەم چوارچێوەیەدا، حکوومەتی كهنهدا لە کۆتایی مانگی ئابدا دروستکردنی فەرمانگەیەکی تایبەتی بە ناوی "فەرمانگەی پڕۆژە گەورەکان" راگەیاند، کە ئەرکی سەرپەرشتیکردنی ئەم پلانانەی پێسپێردرا. ئەمەش دوای دەرکردنی یاسایەک هات کە بە شێوەیەکی بەرفراوان پشتگیری لێکرا.
فەرمانگەکە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لیستی پڕۆژە گرنگهكان ئاشکرا دەکات لهپێناو برهودان به گهشهی ئابووری له ئاستی ناوخۆدا.
ئەم سیاسەتە نوێیە بەهۆی تێکچوونی لەناکاوی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەمهریکا هات، ئهویش لەگەڵ گەڕانەوەی ترەمپ بۆ کۆشکی سپی لە سەرەتای ئەمساڵدا دەستیپێکرد.
سەپاندنی باجی تووند لەلایەن دۆناڵد ترهمپ بەسەر کەنەدا و هەڕەشەکانی بۆ لکاندنی به ئهمهریكا، كهنهدای تووشی شۆک کردووە کە تاکە دراوسێی باشوور و هاوبەشی سەرەکی ئابوورییه بۆ ئهمهریكا.
کارنی کە لەسەر بەڵێنێک بۆ وەستانەوە بەرامبەر ترەمپ لهلایهن خهڵكهوه هەڵبژێردرا، بەنیازە پڕۆژە گەورەکان بەرەو پێش ببات، لە هەمان کاتدا هاوبەشە ئابوورییەکانی وڵاتەکەی هەمەچەشن بکات، بەتایبەتی بە نزیکبوونەوەی لە ئەوروپا.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.