Erbil 31°C ھەینی 10 تەمووز 16:47

ترەمپ ناوی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکای گۆڕی

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەمریکا بە واژۆکردنی فەرمانێکی سەرۆکایەتی ناوی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکای کردە وەزارەتی جەنگ و ڕایگەیاند ئامانجی پێشاندانی ڕاشکاوی و هێزی سەربازیی ئەمریکا لە ئاستی جیهاندایە.

دۆناڵد ترەمپ، ڕۆژی هەیتنی 6ـی ئەیلوول، بڕیارێکی سەرۆکایەتیی واژۆ کرد و ناوی وەزارەتی بەرگریی ئەم وڵاتەی دوای نزیک 80 جارێکی دیکە کردەوە بە وەزارەتی جەنگ. بە پێی ئەم بڕیارە لەمەودوا وەزیری بەرگری و بەرپرسانی باڵای ئەم وەزارەتخانەیە دەتوانن دەستەواژەکانی "وەزارەتی جەنگ"، "وەزیری جەنگ" و "جێگری وەزیری جەنگ" لە نووسراوە فەرمییەکاندا بەکار بێنن.

ترەمپ جەختیشی کردەوە ئەو چەندین مانگ بە شوێن گۆڕینی ناوی وەزارەتی بەرگرییەوە بووە لەبەر ئەوەی ئەم ناوە زیاتر لایەنی بەرگری پێشان دەدات بەڵام پێویستە ئەمریکا هێرشبەر بێت.

سەرۆکی ئەمریکا لە کاتی واژۆکردنی بڕیارەکەدا ئاماژەی بە هێرشی سەرکەوتووی وڵاتەکەی بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران کرد و ڕایگەیاند ئۆپەراسیۆنەکە "زیاتر لە هێرشێکی ئاسایی" بوو.

پیت هێگسێت، وەزیری جەنگی ئەمریکاش لە دوای واژۆکرانی بڕیارکەی دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند: "ئەمە تەنیا گۆڕینی ناوێک نییە بەڵکوو گەڕانەوەی ڕۆحی جەنگاوەی و سەرکەوتنە".

بە گوتەی وەزیری جەنگی ئەمریکا، بڕیارە وەزارەتەکەی لەمەودوا ڕاشکاوانە شەڕ بکات و جەختیشی کردەوە شەڕەکانیان بێکۆتایی نابێت. ئاماژەی بەوەش کرد ئەمریکا بڕیارە "شەڕکەر و جەنگاوەر پەروەردە بکات نەک بەرگریکار و لەمەودوا هەڵوێستی هێرشبەرانەی دەبێت نەک بەرگریکارانە".

کۆمارییەکانی ئەمریکا پشتیوانییان لەم بڕیارەی ترەمپ کردووە و بە بەیاساییکردنی بڕیارەکەش پڕۆژە یاسایەکیان ڕادەستی سینات کردووە.

وەزارەتی جەنگی ئەمریکا کە ساڵی 1789 دامەزرا، تا ساڵی 1947 هەر بەم ناوە چالاکیی دەکرد و لەم ساڵەوە ناوی بۆ وەزارەتی بەرگری گۆڕا. وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بە هۆی شێوەی ئەندازەیی بیناکەی کە بە شێوەی پێنج گۆشەیە بە ناوی "پێنتاگۆن" دەناسرێت کە وشەیەکی یۆنانییە و مانای پێنج گۆشە دەدات.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.