سەرۆک بارزانی لەلایەن وەزیری دەرەوەی فەرەنسا پێشوازی لێکرا و لە دیدارەکەیاندا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان کوردستان و فەرەنسا کردەوە.
لەدرێژەی سەردانەکەیدا بۆ فەڕەنسا ، ئێوارەی ڕۆژی هەینی 5ـی ئەیلوولی 2025 سەرۆک مەسعود بارزانی لە شاری پاریس سەردانی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسای کرد و لەلایەن ژان نوێل بارۆ ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا پێشوازی لێکرا .
لەدیدارەکەدا وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندی و دۆستایەتیی مێژوویی هەردوو گەلی کوردستان و فەڕەنسا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان هەردوولا کرایەوە و ڕۆشناییش خرایە سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی سەرۆک ماکرۆن بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان کە ئەمساڵ ئەنجام دەدرێت.
هەر لەو دیدارەدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و پێویستیی پابەندبوون بە دەستور و چارەسەرکردنی گرفتەکان کرا.
لە بەشێکی تری ئەو کۆبوونەوەیەدا هەڕەشەکانی تیرۆر و پێویستیی هەماهەنگیی لایەنەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر تاوتوێ کرا و وەزیری دەرەوی فەڕەنسا جەختی لە بەردەوامیی وڵاتەکەی لە پشتگیریی هەرێمی کوردستان کردەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.