شەوی یەكشەممەی هەفتەی داهاتوو دیاردەی مانگگیرانی تەواوەتی كە بە (مانگگیرانی خوێناوی) ناسراوە روو دەدات، چاوەڕوان دەكرێت ببێتە یەكێك لە رووداوە دەگمەنەكان لە میژوودا بەهۆی ئەوەی دیاردەكە لەلایەن زیاتر لە حەوت ملیار كەسەوە لەسەر گۆی زەوی دەبینرێت.
دیاردەی مانگگیرانی خوێناوی كاتێك روو دەدات كە خۆر و زەوی و مانگ دەكەونە سەر یەك هێڵ، لەم حاڵەتدا مانگ دەكەوێتە ژێر سێبەری زەوی و بە ڕەنگێكی سووری تاریك لە ئاسماندا دەردەكەوێت.
مانگگیران بەشێوەیەكی گشتی لە ماوەی ساڵێكدا چەند جارێك روو دەدات، بەڵام مانگگیرانەكەی شەوی یەكشەممەی داهاتوو جیاوازترە بەهۆی دەركەوتنی لە بەشێكی زۆری گۆی زەوی كە ئەمەیان ماوەی چەندین ساڵ جارێك روو دەدات.
مانگگیرانەكە بەشێوەیەكی گشتی چەند كاتژمێرێك دەخایەنێت، سەرەتا بە نیمچە مانگگیران دەست پێ دەكات و دواتر دەبێتە مانگگیرانی تەواوەتەی، ئەم مانگگیرانە تەواوەتییەش ماوەی 85 خولەك بەردەوام دەبێت.
مانگگیرانی خوێناوی پێچەوانەی خۆرگیرانە، هەموو كەسێك لەسەر گۆی زەوی دەتوانێت بەبێ بەكارهێنانی چاویلكە و ئامێری تایبەتی خۆپارێزی سەیری بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.