Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 11:15

بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار زیاتر بەرزبووەوە

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لە شاری بەغدا دوای داخستنی بۆڕسە، بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە نووسینگەكانی گۆڕینەوەی دراو زیاتر بەرزبووەوە.

ئێستا بەهای 100 دۆلار بۆ فرۆشتن لە نووسینگەكانی گۆڕینەوەی دراو لە بەغدا بەرامبەرە بە 144 هەزار دینار، لەبەرامبەریشدا بەهای كڕین بە 142 هەزار دینارە.

لە شاری هەولێریش، ئەم ئێوارەیە بەهای 100 دۆلار بۆ فرۆشتن 143 هەزار دینار بووە، بەهای كڕینیش 142 هەزار و 500 دینار بووە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.