حکوومەتی بەریتانیا قەدەغەکردنی فرۆشتنی خواردنەوە وزەبەخشەکانی وەک " رێدبول بە منداڵانی خوار تەمەنی 16 ساڵی لە ناوخۆی بهریتانیا راگەیاند، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ باشترکردنی تەندروستی جەستەیی و دەروونیان و بەرەنگاربوونەوەی قەڵەوی.
ئهمڕۆ چوارشهممه 3-9، ئاژانسی ههواڵی "فرانس پریس" بڵاویكردووهتهوه، بەپێی توێژینەوەیەک کە وەزارەتی تەندروستیی هریتانا ئاماژەی پێکردووە، نزیکەی یەک لەسەر سێی هەرزەکارانی تەمەن 13 بۆ 16 ساڵ له بهریتانیا، هەفتانە یەک یان زیاتر لەو خواردنهوه وزه بهخشانه دەخۆنەوە.
ئهوهش هاتووه: حکوومەتی بهریتانیا و پزیشكان تیشکیان خستووهته سەر کاریگەرییە نەرێنییەکانی ئەم خواردنەوانە لەسەر تەندروستیی گەنجان، لەوانە تێکچوونی خەو، زیادبوونی دڵەڕاوکێ و کاریگەرییەکانی لەسەر تەرکیز و ئاستی خوێندن.
لای خۆیهوه، ویس ستریتینگ وەزیری تەندروستی بهریتانیا لە بەیاننامەیەکدا پرسیاری کردووه و دهڵێت: منداڵان چۆن دەتوانن لە قوتابخانە سەرکەوتوو بن ئەگەر رۆژانە هاوتای دوو ئیسپرێسۆ بخۆن؟" .
ئاماژەی بەوەشکردووه: رەنگە له سهرهتادا خواردنەوە وزەبەخشەکان بێ زیان دەرکەون، بەڵام کاریگەرییان لەسەر خەو و تەرکیز و تهندروستیی منداڵانی ئەمڕۆ هەیە، لەکاتێکدا جۆرەکانی ئهم وزه بهخشانه دەوڵەمەندن بە شەکر و زیان بە ددانەکانیان دەگەیەنن و بەشدارن لە قەڵەوی.
حکوومەتی بهریتانیا به پیی پلانێكی تۆكمه هەوڵدەدات فرۆشتنی خواردنەوە وزەبەخشەکان کە لە لیترێکدا زیاتر لە 150 میلیگرام کافاینیان تێدایە بە هەر کەسێک لە خوار تەمەنی 16 ساڵەوە بە تاوان بزانێت، ئەم قهدهغهكردنهش ئەو خواردنەوانە دەگرێتەوە کە کۆمپانیای ریدبول و مۆنستەر دروستکراون.
ئەم قەدەغەکردنە هەموو خاڵەکانی فرۆشتن دەگرێتەوە، لەوانەش ئۆنلاین، لە فرۆشگا و چێشتخانە و کافێ و ئامێری فرۆشتن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.