Erbil 31°C چوارشەممە 08 تەمووز 02:43

سەرۆکی حکومەت پێشوازیی لە باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و دۆخی گشتیی عێراق خرایە بەر باس.

ئەمڕۆ سێشەممە 2ـی ئەیلوولی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "لە دیدارەکەدا کە یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، پەرەپێدانی پەیوەنديی دوولایەنە و په‌يوه‌ندييه‌كانى هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و دۆخى گشتيى عێراق و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێ کرا".

سەرۆکی حکومەت، دووپاتی کردەوە کە دەبێت وەک هەرێمێکی فیدراڵی و لەسەر بنەمای دەستوور و بە شێوەیەکی دادپەروەرانە، ڕێز لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بگیرێت و بەشە بودجە و شایستە داراییەکانی بەبێ کێشە و ئاستەنگ بنێردرێت.

لە کۆبوونەوەکەدا هەروەها بیروڕا لەبارەی هەوڵ و گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.