سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق کرد و دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقیان تاوتوێ کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە 2ـی ئەیلوولی 2025، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازیی لە محەممەد ئەلحەسسان، نوێنهرى تایبهتیی سكرتێرى گشتيى نهتهوه يهكگرتووهكان له عێراق و سەرۆکی نێردەی یوونامی (UNAMI) کرد.
لە دیدارەکەدا لەبارەی دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی هەرێمی کوردستان و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە گفتوگۆ کرا.
تەوەرێکی سەرەکيی کۆبوونەوە، جەختکردنەوە لەسەر گرنگیی پاراستن و دابینکردنی مافە دەستوورییەکان و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان و ڕێزگرتن لە قەوارەی فیدراڵیی هەرێمی کوردستان بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.