Erbil 31°C سێشەممە 07 تەمووز 22:00

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە شاندێکی باڵای تورکیا کرد

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە شاندێکی باڵای تورکیا بە سەرۆکایەتیی به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى كاروبارى عێراق و ئێران له‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا کرد و په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستانیان تاوتوێ کرد.

رۆژی سێشەممە 2ـی ئەیلوول، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له‌ باڵيۆز عه‌لى ڕەزا گوينه‌ى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى كاروبارى عێراق و ئێران له‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا و شاندێكى ياوه‌رى كرد.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە؛ "په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى ناوخۆى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراقيان تاوتوێ كرد".

هەر لەو دیدارەدا؛ هه‌ردوولا ستايشى ئاستى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوانيان كرد و جه‌ختيان له‌ بره‌ودان به‌ فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شيان له‌ بواره‌ جياكاندا كرده‌وه‌.

بەگوێرەی راگەیەنراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان؛ "دۆخى ئه‌منيى ناوچه‌كه‌ و دوايين پێشهاته‌كانى سووريا و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى، له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو كه‌ كونسوڵى گشتيى توركيا له‌ هه‌ولێر، ئاماده‌ى بوو".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.