ئەمڕۆ سێشەممە 1ـی ئەیلوولی 2025، هەڵۆ جەباری پەیامنێری کوردستان تیڤی لە زاری سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکووکەوە رایگەیاند: ژمارەیەک چەکدار لە شاری کەرکوک هەڵیانکوتاوەتە سەر نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو و بڕێکی زۆر پارەیان بردووە.
پۆلیسی کەرکوک ڕایگەیاند، چەکدارەکان لە نووسینگەی (فوح الیاسمین) لە گەڕەکی واستی هەڵکوتانەکەیان ئەنجام داوە و رایانکردووە
بە گوتەی پۆلیسی کورکووک، چەکدارەکان 25 ملیۆن دیناری عێراقییان بردووە و تەقەیان لە خاوەنی نووسینگەکە کردووە و برینداریان کردووە.
پۆلیسی کەرکووک راشی گەیاندبوو، دوای ڕووداوەکە بریندارەکە گەیەنراوەتە نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.