Erbil 31°C چوارشەممە 08 تەمووز 02:43

مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کە مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی سەر بە وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، سبەی سێشەممە، 2ی ئەیلوولی 2025، هاوکات لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی پەروەردە، مووچەی مانگی حوزەیرانی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لە سەرانسەری هەرێم دابەش دەکرێت.

هەر لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: ڕۆژی چوارشەممە هاوکات لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا، مووچەی مانگی حوزەیرانی مامۆستایانی گرێبەستی سەر بەو وەزارەتە دابەش دەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری ئاماژەی بەوەش دا كە تەمویلی مووچەی ئەم مامۆستایانە لەسەر داهاتی ناوخۆ خەرج دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.