Erbil 31°C سێشەممە 07 تەمووز 22:00

مووچەی مانگی شەش.. زیاتر لە 465 هەزار مووچەخۆر بە دیجیتاڵی مووچە وەردەگرن

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە زیاتر لە 465 هەزار مووچەخۆری حکوومی، مووچەی مانگی شەش بەشێوەیەکی دیجیتاڵی لە ڕێگەی هەژماری من وەردەگرن.

وەزارەتی دارایی رایدەگەیەنێت: پڕۆژەی هەژماری من کە پڕۆژەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ گشتگیری دارایی و بانکی، لەو کاتەوەی کە لە ساڵی 2023 دەستی پێ کردووە پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و ئامانجیەتی زیاتر لە یەک ملیۆن مووچەخۆر تۆمار بکات و مووچەکانیان پێ بدات.

هەروەها رایدەگەیەنێت: تاوەکو ئێستا زیاتر لە 900 هەزار سوودمەند لە فەرمانبەرانی حکوومی خۆیان تۆمارکردووە بۆ دروستکردنی هەژماری بانکی لە چوارچێوەی پڕۆژەی هەژماری من.

هەروەها زیاتر لە 450 ئامێری ڕاکێشانی پارە لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان جێگیرکراون، کە ئەمەش دڵنیای دەدات لە دەستڕاگەیشتنی مووچەخۆران بە پارەکانیان بە درێژایی 24 کاتژمێری ڕۆژانە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.