به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی سۆران رایگه‌یاند: له رێگای گشتیی هامڵتۆن دوو پیكاب به‌یه‌كیان داداوه و له ئه‌نجامدا سێ كه‌س له هه‌ردوولا بریندار بوونه.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 1-9، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سۆران لەسەر ئەم رووداوە رایگەیاندووه: دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، لەسەر رێگای گشتیی هامڵتۆن لەنێوان سۆران_چۆمان و لە نزیک گوندی رەشەکەڵ، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری پیکاب، 3 کەس له هه‌ردوولا بریندار بوون.
ئه‌وه‌ش هاتووه: برینداره‌كان برینیان سووكه و گه‌یه‌نراون به نه‌خۆشخانه و هیچ حاڵه‌تێكی گیان له‌ده‌ستدان له ئه‌نجامی رووداوه‌كه دروست نه‌بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.