Erbil 31°C سێشەممە 07 تەمووز 18:12

له‌ ئه‌فغانستان ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌ ئاشكرا ده‌كرێت

کوردستان TV
100%

ده‌سه‌ڵاتی بەڕێوەبردنی کارەساتەکانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان رایگەیاند، ژمارەی کوژراو و بریندارانی بوومەلەرزەکەی شه‌وی رابردوو بۆ  زیاتر له‌ 3 هه‌زارکەس بەرزبووەتەوە كه‌ زۆرینه‌یان ژن و منداڵن.

 

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 1-9 ، دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی کارەساتەکان بەپێی ڕاپۆرتە میدیاییەکانی ئەفغانستان رایگەیاندووە: "ئەو بوومەلەرزەیەی شەوی ڕابردوو پارێزگای کوناری لە رۆژهەڵاتی ئەفغانستان گرتەوە، لانیکەم تا ئێستا 812 کوژراو و 2800 برینداری لێکەوتووه‌ته‌وه‌،  لە پارێزگاکانی واتاپور، مانۆکی، دۆڵی جابا، سوکی و نورگول".

ئامارە فەرمییەکان سەبارەت بە قوربانییەکان لە یەکەم کاتژمێرەکانی بوومەلەرزەکەوە جیاواز بڵاوبوونه‌وه‌، لە کاتێکدا هەوڵەکانی رزگارکردن و فریاگوزاری هێشتا بەردەوامن.

 لای خۆیه‌وه‌ دەسەڵاتدارانی خۆجێیی ناوچه‌كه‌ رایانگەیاندووه‌: لە ئەنجامی بوومەلەرزەیەک کە بە گوڕی 6 پلە به‌پێوه‌ری رێخەر لە پارێزگای کونار لە باکووری رۆژهەڵاتی ئەفغانستان روویداوە، سەدان کەس کوژراون و بریندار بوو بن كه‌ هێشتا ته‌رمه‌كانیان نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌.

بەپێی ئامارەکانی لێکۆڵینەوەی جیۆلۆجی ئەمه‌ریکی، بوومەلەرزەکە بە گوڕی 6 پلە لەسەر پێوەرەکانی رێختەر بووه‌، لە کاتژمێر 19:17 بە کاتی جیهانی، کەمێک پێش نیوەی شەو بە کاتی ناوخۆیی ئه‌فغانستان، لە پارێزگای نەنگەرهار لە رۆژهەڵاتی ئەفغانستان، نزیک سنووری پاکستان ڕوویداوە.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.