پێنج رۆژە نرخی زێڕ بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە و سەرۆکی سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێریش هۆکاری بەرزبوونەوەکە دەبەستێتەوە بە کەمکردنەوەی نرخی سوو لەلایەن بانکی فیدراڵی ئەمریکاوە.
ڕۆژی دووشەممە، یەکـی ئەیلول، هەندرێن عەبدوڵا وەرتی، سەرۆکی سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر، بە دیجیتاڵ میدیای کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: چەندین هۆکار هەن بۆ بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ، یەک لەوانە؛ بانکی فیدراڵی ئەمریکا هەوڵدەدات سووی بانکی بە رێژەی ٪0.5 کەم بکاتەوە.
سەرۆکی سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر دەڵیت: ئیندێکسی دۆلار کەمێک نزم بووەتەوە، کاتێک ئیندێکسی دۆلار نزم دەبێتەوە، نرخی زێڕ بەرز دەبێتەوە. بۆیە ئەمڕۆ نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 695 هەزار دینارە.
هەروەها باسی لەوەشکرد؛ هۆکارەکانی بەربوونەوەی نرخی زێڕ زۆرە، یەک لەوان، راگەیاندنی ئاشتی لە لایەن ترەمپەوە بۆ جەنگی رووسیا و ئۆکراینا کە نیگەرانی لای ئەوروپییەکان درووست کردووە. هەروەها کڕینی زێڕ لە لایەن هەندێک بانکەوە بۆتە هۆی بەرزبووەنەوەی نرخی زێڕ.
نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستان
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 به 595 هەزار دینارە
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 به 695 هەزار دینارە
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 به 728 هەزار دینارە
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24 به 795 هەزار دینارە

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.