بەپێی رۆژ ژمێری کەشناسی هه‌رێمی كوردستان دەستپێکی وەرزی هاوین لە رێکەوتی 6/1 حوزەیران هەموو ساڵێک لەسەر نیوەگۆی باکوور بە تایبەتی له ناوچەکەی خۆمان دەست پێدەکات تاکو 9/1 ئەیلول درێژە دەکێشێت, وە دەستپێکی وەرزی پاییز لە 9/1 ئەیلولی هه‌موو ساڵێك دەست پێ دەکات.
بەڵام به‌پێی سه‌رچاوه‌كان لە رووی رۆژ ژمێری فەلەکییەوە، دەستپێکی وەرزی پاییز دوای 9/20ی هەموو ساڵێک دەست پێدەکات، لەم رۆژەدا درێژی شەو و رۆژ یەکسان دەبێت لەسەر نیوەگۆی باکوور و باشوور وە لەکاتی هاوسەنگ بوونی پاییز گۆرانکارییەکانی کەشوهه‌وا لە پلەی گەرمای رۆژ و شەو دەست پێ دەکەن.
به‌پێی سه‌رچاوه فه‌له‌كییه‌كان، له دوای 20-9 وه پلەکانی گەرمای شەو نزمبوونەوەی زیاتر بەخۆوە دەبینێت، بەهەمان شێوە لە رۆژیشدا پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن.
کەشوهەواش لە دوای ئەم رێکەوتە گۆرانکاری زیاتر بە خۆوە دەبێنێت، ئه‌ویش بە زیاد بوونی شێ لە هەواو دروست بوونی هەور، دەرنجام پلە بە پلە روو لە وەرزی دابارینی باران و سه‌رما ده‌كه‌ین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.