وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، حکوومەتی عێراق زیاتر لە یەک تریلیۆن دیناری وەک تەمویلی مووچەی مانگی حوزەیران خستووەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتەکە و دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، 1ـی ئەیلوولی 2025، تەمویلی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان گەیشت.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، بڕی (1,007,352,000,000) یەک تریلیۆن و حەوت ملیار و سێسەد و پەنجا و دوو ملیۆن دینار، خراوەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
دوای گەیشتنی پارەکە، بڕیارە وەزارەتی دارایی لە رۆژانی داهاتوودا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران بکات و خشتەی دابەشکردنی مووچە بڵاو بکاتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.