Erbil 31°C ھەینی 04 ئەیلوول 00:53

لە گەرمیان بەهۆی شەڕەچەقۆوە گەنجێک گیانی لەدەست دا

کوردستان TV
100%

لە گەرمیان شەڕەچەقۆ لە نێوان دوو گەنج دروست دەبێت و پۆلیسی گەرمیانیش دەڵێت؛ "یەک لە گەنجەکان کە تەمەنی 18 ساڵە, گیانی لەدەست دا و ئەوی دیکەش بریندارە.

رۆژی دووشەممە یەکی ئەیلوول، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند؛ "شەوی رابردوو لەسەر رووباری سیروان شەڕەچەقۆ لە نێوان دوو گەنج ڕویدا و لە ئەنجامدا یەکێکیان بەناوی ڕێکار عوسمان عەبدوڵا، لەدایکبووی ساڵی 2007 دانیشتووی کەلار، گەڕەکی گۆران بەهۆی بەرکەوتنی چەقۆوە گیانی لەدەست دا و گەنجەکەی دیکەش بریندار بوو.

 پۆلیسی گەرمیان هۆکاری شەرەکەی روون نەکردووەتەوە و دەڵیت؛ "لەئێستادا بریندارەکە بە بڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 405 بەند کراوە و پۆلیسی بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان لەسەر رووداوەکە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردوە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.