Erbil 31°C شەممە 01 ئاب 08:28

وەزیری بەرگریی ئیسڕائیل كوشتنی ئەبوو عوبەیدە رادەگەیەنێت

کوردستان TV
100%

وەزیری بەرگریی ئیسڕائیل بەفەرمی كوشتنی ئەبوو عوبەیدە گوتەبێژی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە بۆردومانێكدا لە كەرتی غەزە راگەیاند.

یسڕائیل كاتس وەزیری بەرگریی ئیسڕائیل ئەمڕۆ یەكشەممە رایگەیاند: لە ئۆپەڕاسیۆنێكی سەركەوتوودا توانیمان ئەبوو عوبەیدە گوتەبێژی بزووتنەوەی حەماس بكوژین.

راشیگەیاند: پیرۆزبایی لە سوپای ئیسڕائیل و دەزگای هەواڵگریی شاباك دەكەین بەهۆی ئەنجامدانی ئەم كارەیان و لەناوبردنی ئەبوو عوبەیدە.

وەزیری بەرگریی ئیسڕائیل جەختیشی كردەوە كە هەوڵەكانیان لە كەرتی غەزە چڕتر دەكەنەوە و زۆرترین ئەندامانی بزووتنەوەی حەماس لەناو دەبەن.

سوپای ئیسڕائیل دوێنێ شەممە بەئامانجگرتنی ئەبوو عوبەیدە گوتەبێژی بزووتنەوەی حەماسی لە بۆردومانێكدا لە یەكێك لە گەڕەكەكانی كەرتی غەزە راگەیاندبوو، بەڵام ئەمڕۆ لەسەر زاری وەزیری بەرگریی ئیسڕائیل كوژرانی یەكلایی كرایەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.