Erbil 31°C ھەینی 31 تەمووز 09:48

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق: به‌ یاسا كار ده‌كه‌ین و ناکەوینە ژێر باری هیچ فشارێک  

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەکشەممە،کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، تا ئێستا 647 بەربژێری لە پێشبڕکێی هەڵبژاردن دوورخستووەتەوە،هاوکات ئاماژەی بە گەڕانەوەی تەنها سێ بەربژێر کردووه‌، ئه‌ویش بەپێی بڕیاری دادوەری.

 

كۆمیسیۆن جەختیشی له‌وه‌ ش کردەوە:  کە ناکەونه‌ ژێر هیچ فشارێکەوە و بڕیارەکانی دوورخستنەوە بەپێی یاسا دەردەچن.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 31ی ئاب، حەسەن قەبس راوێژکاری یاسایی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاندووه‌ : تا ئێستا 647 بەربژێریان لە پێشبڕکێی هەڵبژاردنەکان دوورخستووەتەوە، لە کاتێکدا تەنها 3 بەربژێر بە بڕیاری دادگا گەڕێنراونەتەوە.

راشیگه‌یاندووه‌:  بڕیارەکانی دوورخستنەوە بەپێی یاسا و لەسەر بنەمای زانیاریی وەرگیراو لە 13 دامەزراوەی ئەمنی و حکوومی وەک "دەستەی دەستپاکی و لێپرسینەوە و دادپەروەری"دەردەچن و هیچ فشارێکی سیاسییان لەسەر نییە.

ئاماژەی بەوەشداوه‌ : کە هەر بەربژێرێکی دوورخراوە مافی ئەوەی هەیە لە ماوەی سێ ڕۆژدا تانە لە بڕیارەکە بدات و دەستەی دادوەری لە ماوەی 10 ڕۆژدا بڕیاری کۆتایی لەسەر دەدات.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.