Erbil 31°C ھەینی 31 تەمووز 09:12

له‌ ئه‌نده‌نوسیا خۆپیشانده‌ران هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر ماڵی به‌رپرسه‌ باڵاكانی وڵات

کوردستان TV
100%

وەزیری بەرگریی ئەندەنوسیا رایگەیاند، به‌هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی رێڕه‌وی خۆپیشاندانه‌كان ماڵی چەند سیاسەتمەدارێک له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه له‌ناوچه‌ی پشتێنه‌ی سه‌لامه‌ت‌ تاڵانکرا، به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی تووڕه‌یی و داواكارییه‌كانی هاووڵاتییان دژی حکوومەت لە سەرانسەری وڵاتدا .

 

ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 31ی ئاب، ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، سجافری سجامسۆئەدین وه‌زیری به‌رگریی ئه‌نده‌نوسیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند: به‌دڵنیایی ئەفسەرەکان و تیمه‌كانی پۆلیس درێغی ناکەن لە گرتنەبەری رێوشوێنی تووند بەرامبەر بەو ئاژاوەگێڕ و تاڵانچییانەی کە چوونەتە ناو ناوچە تایبەتەکان یان دامەزراوەكانی حكوومه‌ت  و تاڵانییان كردووه‌.

 جه‌ختی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه‌: كه‌ هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن كه‌ سه‌روماڵی هاووڵاتییان له‌ ده‌ستی ئه‌و تاڵانچییانه‌ بپارێزن كه‌ به‌ناوی خۆپیشاندانه‌وه‌ زیان به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی خه‌ڵك و حكوومه‌ت ده‌گه‌یه‌نن.

 

 

 

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.