Erbil 31°C ھەینی 31 تەمووز 09:47

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ شاندی دانوستانکاری هەرێم کۆ دەبێتەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەکشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی دانوستانکاری حکوومەتی هەرێم لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ کۆ بووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، شاندەکە دوایین ئەنجامی گفتوگۆکانیان سەبارەت بە بابەتە تەکنیکی و یاساییەکان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ خستەڕوو و ئاماژەیان بەوە دا کە داتا و زانیاری تەواویان پێشکەش کردووە و ڕوونکردنەوەی پێویستیان لەبارەی هەموو کێشە و بابەتەکان داوە.

کۆبوونەوەکە جەختی لە گرنگیی بەردەوامبوونی گفتوگۆکان و خێراترکردنی ڕێرەوی دانوستان بە ئاراستەی گەیشتن بە ڕێککەوتن و دابینکردنی مافە دەستووریی و یاساییەکان و مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.