مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له وێندی گرين، كونسوڵى گشتيى نوێی ئه‌مريكا له هه‌رێمى كوردستان كرد و هه‌موو پشتيوانييه‌كی بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى دەربڕی.
له دیدارەکەدا سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی ده‌ستبه‌کاربوونی لە کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا کرد و هەروەها سوپاسى هاوكارى و پشتگيريى ئه‌مه‌ريكاى بۆ هه‌رێمى كوردستان له هەموو بوارەکاندا کرد.
كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا، خۆشحاڵیی خۆی بە دەستبەکاربوونی لە هەرێمی کوردستان نیشان دا و ئاماژەی بە گرنگیی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەردوولا کرد و خواستی وڵاتەکەی بۆ زیاتر بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات كرده‌وه و ئاماژە بە هاتنی شاندێکی بازرگانیی ئەمەریکی کرد کە بەم نزیکانە سەردانی هەرێم دەکەن.
کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا هەروەها ستایشی چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا بە تایبەتی ئاماژەی بە گرنگیی هەردوو پڕۆژەی "ڕووناکی" و "هەژماری من"ی کرد.
پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کودستان و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.