Erbil 31°C ھەینی 31 تەمووز 10:32

پۆلیسی گەرمیان: بە ناوی هاوکاریی تەتەوا هەژماری هاووڵاتیان هاک دەکرێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان لەبارەی لینکێکی ساختەوە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە ناوی پێدانی هاوکاریی "تەتەوا"وە بڵاوبووەتەوە و رایگەیاند، ئامانج لێی هاککردنی هەژمار و دزینی داتای هاووڵاتیانە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیێندراوێکدا هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان و داوایان لێ دەکات خۆیان لە کردنەوەی لینکە گوماناوییەکان بە دوور بگرن.

لە راگەیێندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە، "لە دوو رۆژی رابردوودا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک و لە چەندین گرووپدا، لینکێکی ساختەی هاککردن لەژێر ناوی پڕکردنەوەی فۆرمی هاوکاریی 'تەتەوا' لەلایەن حکوومەتی عێراقییەوە بۆ کەسانی کەم دەرامەت بڵاو بووەتەوە".

پۆلیسی گەرمیان دەڵێت، "ئەو لینکە و هاوشێوەکانی دوورن لە راستییەوە و ئامانجیان هاککردنی هەژمارەکان یان دزینی داتاکانی ناو مۆبایل و کۆمپیوتەرەکانە". ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەم رێگەیە لە ئێستادا یەکێکە لە رێگا باوەکان بۆ هێرشی ئەلیکترۆنی و دزینی داتا لەلایەن هاککەرانەوە.

پۆلیسی گەرمیان داوا لە هاووڵاتیان دەکات خۆیان لە کردنەوەی ئەو جۆرە لینکانە بە دوور بگرن بۆ ئەوەی پارێزراو بن لە هێرشی ئەلیکترۆنی.

لە کۆتایی راگەیێندراوەکەدا هاتووە، لە کاتی رووبەڕووبوونەوەی هەر هەڕەشە و هێرشێکی ئەلیکترۆنی، هاووڵاتیان دەتوانن سەردانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان - نووسینگەی نەهێشتنی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان بکەن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.