Erbil 31°C ھەینی 31 تەمووز 08:39

لە شارباژێڕ بەهۆی شۆرتی کارەبا هەزار دۆنم پوش و پاوان سووتا

کوردستان TV
100%

پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی دەڵێت نزیکەی هەزار دۆنم پوش و پاوان و رەزی هاووڵاتییان سووتاوە و لەلایەن تیمەکانمان بە هاوکاری ئاگرکوژێنەوەی چوارتا و خەڵکی گوندەکان ئاگرەکە کۆنترۆڵ کرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاوی کردەوە، بەهۆی شۆرتی کارەباوە لە سنوری ناحیەی زەلان ئاگر کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە نزیکەی هەزار دۆنم پوش و پاوان و رەزو باخی هاووڵاتییان سووتا.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، ئاگرەکە گوندەکانی چۆرک – چاڵە جەخێنە – قازیاوەی گرتووەتوە و زیان بە رەزی هاووڵاتییانی ئەو ناوچەیە کەوتووە.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەو کردووە، بە هاوکاری ئاگرکوژێنەوەی قەزای چوارتا و خەڵکی ناوچەکە توانرا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.