بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و دەڵێت، پلەی گەرما دەدەبەزێت و لە هەندێک ناوچە خەڵبارین دەست پێ دەکات.
ڕۆژی یەکشەممە، 31ـی ئاب، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە هەندێک ناوچە خۆڵنارین دەست پێدەکات و پلەی گەرما 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی دادەبەزێت.
پێشبینیش دەکات ڕۆژی دووشەممە، 1ـی ئەیلول، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ڕۆژی یەکشەممە، 31ـی ئاب.
هەولێر : 41 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 41 پلەی سیلیزی
دهۆک : 40 پلەی سیلیزی
کەرکووک : 43 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 42 پلەی سیلیزی
سۆران : 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 30 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 44 پلەی سیلیزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.