Erbil 31°C ھەینی 31 تەمووز 09:48

ئەندامێکی ئەنجومەنی ئەنساروڵڵا: لەوە ناترسین بڵێین تەکنەلۆژیای موشەکیی ئێمە هی ئێرانە

کوردستان TV
100%

ئەندامێکی ئەنجومەنی شۆرای ئەنساروڵلا بە کەناڵی 3ی تەلەفزیۆنی ئێرانی راگەیاند: "هیچ ترسێکمان لەوە نییە بڵێین بنەمای تەکنەلۆژیای مووشەکیی ئێمە لە ئێرانەوەیە".

ئەحمەد عەلی، شەوی ڕابردوو 30ـی ئابی 2025، لە گفتوگۆیەکدا کە کەناڵی 3ی تەلەفزیۆنی ئێران بڵاوی کردەوە ڕایگەیاند، حووسییەکان لە ئەزموونی برایانی خۆیان لە ئێران باشترین کەڵکیان وەرگرتووە. ئاماژەی بەوەش کرد ئەمڕۆ یەمەن توانیویەتی کڵاوەی هێشوویی ئاراستەی ئیسرائیل بکات ڕێک بەو شێوەیەی ئێران لە جەنگی 12 ڕۆژەدا، مووشەکە بەهێزەکانی ئاراستەی ئیسرائیل کردبوو.

لە ساڵانی رابردوودا، هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە چەندین جار دەستیان بەسەر ئەو کەشتییانەدا گرتووە کە چەک و مووشەکی ئێران بۆ یەمەن دەگوازنەوە بەڵام حکوومەتی ئێران بە بەردەوامی رەتی کردووەتەوە چەک و تەقەمەنیی بۆ حووسییەکان ناردبێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.