سوپای ئیسرائیل رایگەیاند لە ئۆپەراسیۆنەکانی دوێنێدا ئەفسەرێکی کوژراوە و بەمەش ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی لە سەرەتای ئۆکتۆبەری 2023ـوە گەیشتە 900 کەس.
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند: دوێنێ ئێوارە سەربازێکی ئیسرائیلی بەناوی ئاریێل لوبلین بە پلە رەقیب ئەوەل کوژرا، سەربازەکە تەمەنی 34 ساڵە و لە سریەی لۆجستیکی 2036، فیرقەی 36 دا خزمەتی کردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە 7ـی ئۆکتۆبەری 2023ـوە 900 سەربازی ئیسرائیلی لە شەڕ و پێکدادانە جیاوازەکاندا کە زۆربەیان لە غەزە ڕوویان داوە، کوژراون.
لە بەرامبەردا نزیکەی 63 هەزار فەلەستینی بە دەستی هێزەکانی ئیسرائیل کوژراون و 159 هەزار کەسی دیکەش بریندارکراون کە زۆرینەی منداڵ و ئافرەت بووە. هەروەها سەدان هەزار کەس ئاوارەبوون و 10 هەزار کەسیش بێ سەروشوێن بوون.
داتاکانی سوپای ئیسرائیل:
329 سەرباز لە 7ـی ئۆکتۆبەر کوژراون
456 سەرباز لە ئۆپەراسیۆنی زەمینی لە کەرتی غەزە کوژراون
50 سەرباز لە هێرشی سەر لوبنان کوژراون
34 سەرباز لە رووبەڕوو بونەوەی حیزبوڵڵادا کوژراون
16 سەرباز لە هێرش و پێکدادانەکانی کەناری رۆژئاوادا کوژراون
دووکەس لە هێرشی فرۆکەی بێ فرۆکەوانی میلیشیاکانی عێراقدا کوژراون
سەربازێک لە هێرشیە مووشەکییەکانی ئێران کوژراوە
12 سەربازیش لە رووداو ئۆپراسیۆنە جیاجیاکان کوژراون
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.