Erbil 31°C ھەینی 31 تەمووز 13:52

لە سۆران ئاوی چەند گەڕەکێک بۆ 24 کاتژمێر دەبڕدرێت

کوردستان TV
100%

بەهۆی کارکردن لەسەر سیستەمی کارەبای پڕۆژەی ئاوی بێخاڵ، ئەمڕۆ یەکشەممە لە چەند گەڕەکێکی قەزای سۆران ئاو دەبڕدرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سۆران، لە ڕاگەیێندراوێکدا هاووڵاتییانی چەند گەڕەکێکی سنووری قەزای ناوەندی سۆرانی ئاگادارکردەوە، کە ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاویان بۆ ناچێت. 

لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، بڕینەکە بەهۆی کارکردنی تیمی سیستەمی کارەبای ڕووناکی لە پڕۆژەی ئاوی بێخاڵ دەبێت.

بەپێی ڕاگەیێندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سۆران، دابینکردنی ئاو بۆ ئەو گەڕەکانە دوادەخرێت بۆ ڕۆژی دووشەممە. بۆیە داوا لە هاووڵاتییان دەکەن لەو ڕۆژەدا دەست بە ئاوەوە بگرن.

ناوی ئەو گەڕەکانەی ئاویان لێ دەبڕدرێت:

(بارزان، اسقلا، شەهیدانی بارزان، کاولۆکان، خەبات، گەڵاڵە، شۆڕش، بەشێکی وەستا رەجەب، هەرێم هندرێن، برایەتی مطار).
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.