شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند بڕیار دراوە شایستە داراییەکانی سەرجەم جووتیاران لە هەرێمی کوردستان و کەرکووک و مەخموور و هەموو ئەو ناوچانە دواکەوتووە، بدرێت.
شاخەوان عەبدوڵڵا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک رایگەیاند لە دیدارێکدا لەگەڵ ئەسیر داود، وەزیری بازرگانیی عێراق، پرسی شایستەی جووتیارانیان تاوتوێ کردووە و بەڵێن دراوە شایستە داراییەکانی سەرجەم جووتیاران لە هەرێمی کوردستان و مەخموور و هەموو ئەو ناوچانەی دواکەوتووە، بدرێت.
جێگری سەرۆکی پەرلەمان ئاماژەی بەوەش کردووە، بۆ ئەمجارە 500 ملیارد دینار تەرخان کراوە کە لە چەند رۆژی داهاتوودا دەخرێتە سەر حسابی وەزارەتی بازرگانیی عێراق.
بە گوتەی شاخەوان عەبدوڵڵا، سەرەتا شایستە داراییەکانی ئەو جووتیارانە دەدرێت کە بڕەکەی کەمە و ناتوانرێت زیاتر دوا بخرێت. بڕیار دراوە ئەوانەی تا 50 تەنیان رادەست کردووە لە وەجبەی ئەمجارەدا پارەکەیان سەرف بکرێت و دواتریش پارەی ئەوانە بدرێت کە لە 50 تەن زیاتریان رادەست کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.